Apora Logo

مووچەی بەشێک لە وارسی شەهیدان دەبڕدرێت

مووچەی بەشێک لە وارسی شەهیدان دەبڕدرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی "هەژماری من"یان پڕنەکردۆتەوە، لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول موچەکانیان ڕادەگیرێت

19/11/2025

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی "هەژماری من"یان پڕنەکردۆتەوە، لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول موچەکانیان ڕادەگیرێت، دەشڵێت، تاکۆتایی ساڵ هەر موچەخۆرێک خۆت تۆمارنەکردبێت موچەکەی ڕادەگیرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول موچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو خانەنشینانەی کارتی بانکەکانیان تەواو بوە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە موچەی مانگی ( 10) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت ".

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تائێستا نزیکەی لە ( 90٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردوە، ئەوانەشی خۆیان تۆمار نەکردوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و موچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە موچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت.

باس لەوەشکراوە، لەدوای سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.


;