ڕۆژی چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 28 سەنت دابەزی بە 64 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا (WTI) بەڕێژەی 24 سەنت کە دەکاتە 0.4% دابەزی و گەیشتە 60.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەبڕی 4.45 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و ئەوەش هۆکاری دابەزینی نرخەکانی نەوتە لە ئەمڕۆدا.
کۆمپانیای (هایتۆنگ فیوچەرز)، کۆمپانیایەکی راوێژکاریی چینی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هێمای ئەوەیە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمیکردووە."
