محەمەد حەسان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ناڕەزایەتیان لە بوونى هاوڵاتیانى عێراق لە کامپەکاندا، لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025)لەزانکۆی ئەمریکی دهۆک وتارێکى پێشکەشکرد.
محەمەد حەسان ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لانکەی شارستانییەتەکانن، قبووڵ ناکرێت عێراقییەک بە ئاوارەیی بمێنێتەوە، ئەم واقیعە ناتەبایە لەگەڵ توانای ئەو وڵاتە و خواستەکانی گەلەکەی، دەبێت ڕێز لەو دەستوورە بگیرێت کە فیدراڵیزمی تێدا چەسپاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی عێراق بکات، بەڵام بەرپرسیارێتیەکە لە ئەستۆی سەرکردەکانی عێراقدایە.
لە کۆتاییدا وتی: عێراق بەرەو قۆناغێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر دەڕوات.
