Apora Logo

ئەنجوومەنی ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە پلانی ئاگربەستی غەززە دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە پلانی ئاگربەستی غەززە دەکات

دواجار ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە پلانی 20 خاڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە کرد، داوای کرد کە پلانەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

18/11/2025

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی نیویۆرک، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکای سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پەسەند کرد، لە دانیشتنێکی گشتیدا 13 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بە پڕۆژە یاساکە دا و ڕووسیا و چینیش دەنگیان نەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجوومەنی ئاسایش داوای کرد کە پلانەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئاگربەستەکە بپارێزرێت.

ترەمپ وتی، پیرۆزبایی لە جیهان دەکەین بۆ دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پلانەکە.

هاوکات، لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە، ڕێگە بە دامەزراندنی "هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی" دەدرێت کە بتوانن هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و میسر و پۆلیسی فەلەستینیی تازە ڕاهێنراودا بکەن ئامانج لێی پاراستنی ناوچە سنوورییەکان و پڕۆسەی چەکداماڵین لە کەرتی غەززەدا، هاوکات دەستەیەکی حوکمڕانیی کاتیی غەززە دروست دەبێت و ترەمپ سەرۆکایەتیی دەکات و تا کۆتایی ساڵی 2027 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.


;