Apora Logo

دوای هەفتەیەکی دیکە مووچەی مانگی ئەیلوول (9)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

دوای هەفتەیەکی دیکە مووچەی مانگی ئەیلوول (9)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

دوای هەفتەیەکی دیکە مووچەی مانگی ئەیلوول (9)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

18/11/2025

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەفتەیەکی دیکە مووچەی مانگی ئەیلوول (9)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆڕبەندی "مێپس" لە دهۆک، باسی لە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول (9) و مانگەکانی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد. 

لە وەڵامی پرسیاری "کەی مووچەی مانگی ئەیلوول (9) خەرج دەکرێت؟" وەزیری دارایی عێراق ڕاگەیاند "دوای نزیکەی هەفتەیەکی دیکە ئینشائەڵڵا."

لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی دیکەش، وەزیری دارایی عێراق گوتی "کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو زانیارییەکانی پێداین، تەرازووی پێداچوونەوە، داهاتی نانەوتی و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەموو شتێک چارەسەر دەبێت ئینشائەڵڵا



;