مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن نه له عێراق و نه له جیهان سه‌ركه‌وتو نه‌بوه و له‌په‌یامێكیشدا بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئێستا هه‌لومه‌رجێكی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه نیه پێشوتر هه‌بو، به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پێویسته هه‌مولایه‌ك مافی خۆی وه‌ربگرێت".
مه‌سعود بارزانی له وتاره‌كه‌یدا له كۆڕبه‌ندی مێپس رایگه‌یاند، پێویسته كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق سێ خاڵ جێبه‌جێبكات یه‌كه‌میان یاسای هه‌ڵبژاردن راستبكرێته‌وه چونكه هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نییه، دوه‌میش كار بكرێت بۆ دامه‌زراندنی به‌گوێره‌ی ماده‌ی 65ـی ده‌ستور و دادگای فیدراڵی دابمه‌زرێت به‌گوێره‌ی ماده‌ی 92 و 93ـی ده‌ستور و دوانه‌خرێت، سێیه‌میش ماده‌ی 140 یاسای نه‌وت و گاز جێبه‌جێبكرێن و پشتگوێنه‌خرێن".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی وتی، " هیوادارم لایه‌نه سیاسیه‌كان باش گوێ له‌م قسه‌یه بگرن، ئێستا هه‌لومه‌رجێكی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه نیه پێشوتر هه‌بو، به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پێویسته هه‌مولایه‌ك مافی خۆی وه‌ربگرێت".
له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه، مه‌سعود بارزانی جه‌ختیشیكرده‌وه، زۆر ئاساییه هه‌ڵه بكرێت، به‌ڵام به‌ردوام بون له‌سه‌ری "تاوانه" و "حه‌قه ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌ممان بۆ جیلی داهاتو به‌جێنه‌هێڵین و باسی له‌وه‌كرد، ""ئه‌و هه‌له‌ی 2003 هاته پێش هێشتا ماوه و ده‌بێت له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، مه‌سعود بارزانی وتی، "هیوادارین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجامدرا رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی راست و دروست، له روی ته‌كنیكییه‌وه زۆر پێشكه‌وتو بو، له هیچ شوێنێك نه‌مبیست كه‌شی هه‌ڵبژاردن ناخۆش بكات. به‌ڵام هیوادام یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، دهۆک میوانداری شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) کرد، کە وەک پلاتفۆرمێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتوی ناوچەکە خزمەت دەکات.
