Apora Logo

بۆ یەکەمجار وشەی کوردی چووە ناو پرۆتۆکۆڵی پەرلەمانی تورکیا بەڵام راستەوخۆ سڕدرایەوە

بۆ یەکەمجار وشەی کوردی چووە ناو پرۆتۆکۆڵی پەرلەمانی تورکیا بەڵام راستەوخۆ سڕدرایەوە

لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، هیچ وشەیەکی کوردی نەچووەتە ناو پرۆتۆکۆڵی پەرلەمانی تورکیاوە

18/11/2025

بۆ یەکەمجار و بە رەسمی، چەند وشەیەکی کوردی چوونە ناو پرۆتۆکۆڵی پەرلەمانی تورکیا، بەڵام دوای تەنیا دوو کاتژمێر، سڕدرانەوە.

لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی 2026ـی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، محەمەد روشتو تیریاکی، پەرلەمانتاری دەم پارتی چەند دەستەواژەیەکی کوردیی بەکارهێنا کە بریتیبوون لە، “شارەداری خەلفەتی” و “کارتی ژن” و بۆ یەکەمجار ئەم وشانە وەک خۆیان و بە زمانی کوردی لە پرۆتۆکۆڵی پەرلەماندا تۆمارکران.

سەرەتا دڵخۆشییەکی زۆر لای پەرلەمانتارانی دەم پارتی دروستبوو، بەڵام خۆشییەکە زۆری نەخایاند و دوای دوو کاتژمێر، وشەکان لە پرۆتۆکۆڵ سڕدرانەوە؛ لەوبارەیەوە محەمەد تیریاکی وتی، “بە فەرمانی کەسێک کە نازانین کێیە، وشەکان سڕدرانەوە”.

لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، هیچ وشەیەکی کوردی نەچووەتە ناو پرۆتۆکۆڵی پەرلەمانی تورکیاوە و هەر پەرلەمانتارێک بە کوردی قسەی بکردایە، مایکەکەی بەسەردا دادەخرایەوە، جگە لەمانەش، لە پرۆتۆکۆڵدا لەبری وشە کوردییەکان، دەنووسرا، “قسەکەر وشەی ناتورکیی بەکارهێنا.



;