Apora Logo

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

18/11/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما به‌رز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پلەکانی گەرما (1-3) پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی


;