سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تمه‌داری كورد و سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی ئامەد جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له توركیا له‌ده‌ست بدرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه'' ئەمڕۆ دووشەمە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر کۆبوونەوە و پرۆسه‌ی ئاشتییان له توركیا تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دەڵێت'' هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئاشتی له توركیا كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت".
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی باسی لەوەکرد کە نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه بایده‌میر سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له یارمه‌تیدان و كاركردنی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا ده‌ربڕی و داوای كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند" ئەو هێزانەمان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندمانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان و لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات.''
