Apora Logo

وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ دووشەممە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد.

17/11/2025

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە، لە نێوان کاتژمێر 5 بۆ 6ی ئێوارە کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت".


جەمیل ڕوونیشیکردەوە، "ئەنجامەکان لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییەوە ڕادەگەیەنرێن کە لە کەناڵی فەرمی (عێراقی) پەخش دەکرێت، ئەنجامەکانیش یەکسانن و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامە سەرەتاییەکان ناکرێت کە دوای 24 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا".

;