Apora Logo

كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبه‌ینێش ئەگەری دروستبونی تەم هەیە

كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبه‌ینێش ئەگەری دروستبونی تەم هەیە

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و سبه‌ینێش ئەگەری دروستبونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زودا هه‌یه‌.

17/11/2025

ئەمڕۆ دووشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و له‌نێوان (5 – 15 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە و بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ).


په‌یوه‌ست به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی، كه‌شناشی ده‌ڵێت، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا.  


ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پلەکانی گەرما نزمترین پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرزدەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی


هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

;