ئەمڕۆ دووشەممە ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4083.92 دۆلار، بازرگانان چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی زانیارییە سەرەکییەکانن، دیارترینیان ڕاپۆرتی مووچەی غەیرە کێڵگەییەکانە بۆ مانگی ئەیلولی ڕۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ نوێکردنەوەی خشتەی بڵاوکردنەوەی زانیارییە ئابوورییەکان کە بەهۆی داخستنی ئەم دواییەی حکومەتی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بوو.
ئێستا وەبەرهێنەران ئەگەری دابەزینی ڕێژەی سوودی ئەمریکا بە ڕێژەی 46% لە مانگی داهاتوودا دەخەمڵێنن، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو 50% بوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان بەردەوامن سەبارەت بە هەڵاوسان و نیشانەکانی سەقامگیری ڕێژەیی لە بازاڕی کاردا دوای دوو کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لەمساڵدا.
بە شێوەیەکی گشتی زێڕ لە ماوەی کەمی ڕێژەی سوود و نادڵنیایی ئابووریدا ئاستێکی بەهێزی هەیە، بەڵام بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی دۆلار وایکردووە کە کانزا بەنرخەکە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە.
داتاکانی کۆمپانیای SPDR Gold Trust- گەورەترین سندوقی جیهان کە پاڵپشتی ئاڵتوونە- دەریخستووە کە پشکەکانی لە ڕۆژی هەینیدا بە ڕێژەی 0.47% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1,044.00 تۆن، لە کاتێکدا ڕۆژی پێشوو 1,048.93 تۆن بووە.
لە کانزا بەنرخەکانی دیکەشدا:-
نرخی زیو، بەڕێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 50.96 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
پلاتینیۆم، بەڕێژەی 0.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1552.36 دۆلار.
پالادیۆم، بەڕێژەی 1.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1408.13 دۆلار.
