Apora Logo

دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرێکی گەورەی ڕووسیا، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرێکی گەورەی ڕووسیا، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی کارەکانی هەناردەی نەوت لە بەندەری نۆڤۆرۆسیسکی ڕووسیا دەستیپێکردەوە، کە ناوەندێکی گەورەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی دەریای ڕەشە، دوای وەستانی دوو ڕۆژ بەهۆی هێرشی ئۆکرانیاوە.

17/11/2025

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 58 سەنت کە دەکاتە 0.9% دابەزی و گەیشتووەتە 63.81 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی 59 سەنت کە دەکاتە 1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 59.50 دۆلار.


هەردوو نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیبوو، دوای ئەوەی هەناردەکردن لە بەندەری نۆڤۆرۆسیسک و تێرمیناڵێکی سەر بە یەکێتی بۆرییەکانی کاسپیان ڕاگیرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر نزیکەی 2%ی دابینکردنی جیهانی هەبوو. داتاکانی بۆرسەی لەندەن دەریانخستووە کە بەندەرەکە ڕۆژی یەکشەممە دەستی بە کارەکانی بارکردنی نەوت کردووەتەوە.


ئۆکرانیا بەردەوامە لە کردنە ئامانجی ژێرخانی نەوتی ڕووسیا، هێزەکانی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕیازان و نۆڤۆکوبیشێڤسک ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی پچڕانی زیاتری ڕۆیشتنی نەوتی خاو هەیە.


وەبەرهێنەران لە نزیکەوە چاودێری کاریگەریی سزاکانی ڕۆژئاوا دەکەن لەسەر بازرگانی نەوتی ڕوسیا بەتایبەتی لە 21ی ئەم مانگەوە سزا نوێیەکانی ئەمریکا کە کۆمپانیاکانی لۆکۆیل و ڕۆسنەفتی کردۆتە ئامانج، هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی لەسەر هەر وڵاتێک کردووە کە بەردەوام بێت لە بازرگانیکردن لەگەڵ ڕوسیا، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی ئێران بۆ ئەو لیستە.


لە چوارچێوەی بەرهەمهێناندا، ئۆپێک ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی ئامانجەکانی بەرهەمهێنان بۆ مانگی کانوونی دووەم بە ڕێژەی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەمان ئاست کە بۆ مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم پەسەندکرا، هاوکات زیادکردنی زیادکردنەکانی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕاگرت.

;