Apora Logo

هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە: پێکەوە داهاتوویەکی یەکسان و دادپەروەرانە بنیات دەنێین

هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە: پێکەوە داهاتوویەکی یەکسان و دادپەروەرانە بنیات دەنێین

هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی بۆ کۆنگرەی گشتی ئیهەدە نارد و گوتی: "پێکەوە داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەرانە بنیات دەنێین." 

16/11/2025

دووەمین کۆنگرەی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە دووەم ڕۆژییدا لە هۆڵی یەڵمازی گونەی لە شارەوانی چانکایا بەردەوامە. کۆنگرەی گشتی بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکان بەردەوامە. هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بۆ کۆنگرەکە نارد. 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ئەوکەسانەی لە نێو ئیهەدەدا کار دەکەن ویژدانی وڵات و هیوای بندەستانن. دەمیرتاش سوپاسی هەموو ئەندامی ئیهەدەی کرد و گوتی: "ئەوکەسانەی لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان فیدا کرد، بە ڕێزەوە یادیان دەکەمەوە. میراتی تێکۆشانی ئیهەدە بە بڕیارە نوێیەکانی ئەمڕۆ زیاتر بەهێزتر دەبێت. هیوای سەرکەوتن بۆ ئیدارەی نوێ دەخوازم و پیرۆزباییان لێ دەکەم. پێکەوە بە دڵنیاییەوە داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەرانە بنیات دەنێین. بە خۆشەویستی و ڕێزدارییەوە سڵاوم دەنێرم. هیوادارم لە ڕۆژانی ئازادییدا یەک ببینین."


;