تاوەرەی (جین ماو) بە جوانترین و سەیرترین تاوەر دادەنرێت، هەروەها بە یەكێك لە سەیر و سەمەرەكانی جیهان هەژمار دەكرێت. ئەو تاوەرە دەكەوێتە ناوچەی لۆگازیۆی پۆدۆنگ لە شاری (شەنگهای) چین و بۆتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و خەڵكی ئەو وڵاتە. تاوەرەكە (421) مەتر بەرزە، هەروەها (88) نهۆمە. لە ساڵی (1999) دروست كراوە و بەم دواییەش نۆژن كراوەتەوە و بەرزتریش كراوە. ئەو تاوەرە لەلایەن دوو ئەندازیاری چینی و بیانی دروست كراوە كە ناویان (سكید مۆر و ئەدریان سمیت)ـە و نەخشەی ئەندازیارییان بۆ دانراوە. سەیریی ئەو تاوەرە لەوەدایە وەك ئەوەی یاری منداڵان بێت و تاوەرێكی راستەقینە نەبێت.
