سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ کۆمەڵکوژییەکی خێزانی لە دیوانیە ڕویداوه و پیاوێک باوكی و دایكی و براژنی كوشتوه و دواتریش له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژراوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ "پارێزگای دیوانیە شایەتحاڵی تاوانێکی ترسناک بوە کە کوڕێک، باوک و دایکی کوشتوە، دواتر براژنه دوگیانەکەی کوشتوە".
ئاماژەی بەوەشکردوه، "دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، براکەی کوشتویەتی، بەوەش کۆی گشتی قوربانییەکان گەیشتە پێنج قوربانی لە یەک خێزان".
تائێستا هۆكاری ڕوداوه‌كه نازانرێت و هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕوداوه‌كانی كوشتن له عێراقدا به‌هۆی بونی چه‌كی بێمۆڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێت له‌كاتێكدا چه‌ندینجار هۆشداری دراوه له‌وه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان.
