کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوی كردەوە، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان كۆتایی هاتووه و هاوتای ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه، دەشڵێن، ئەنجامی کۆتایی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لەبارەی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان كۆتایی هاتووه و هاوتای ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه.
دەشڵێن، ئەنجامی کۆتایی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت.
جێگاى ئاماژەیە، ٩ و ١١ـی ئەم مانگە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتیی بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى عێراق ئەنجامدرا، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ڕێژەى بەشداریکرن لە دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان ٨٢.٤٪ و ئاوارەکان ٧٧.٣٥٪) بوو، هەروەها ڕێژەى بەشدارى دەنگدانى گشتى ٥٤.٣٥٪ بوو، بەمەش ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکە ٥٦.١١٪ بوو.
کۆمسیۆن:ئەنجامی کۆتایی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت
