Apora Logo

نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان: ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، هەمان ڤایرۆسەکەی جارانە و شێوەی خۆی گۆڕیوە

16/11/2025

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، هەمان ڤایرۆسەکەی جارانە و شێوەی خۆی گۆڕیوە، نیشانەکانیشی بریتین لە کۆکە، تای قورس و هەڵامەت.

د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان ڕایگەیاند، پەتاکە جێگەی ترس نییە، هەندێک نەخۆش نیشانەکانیان سووک بوون و نێردراونەتەوە، ئەوانەشی بە قورسی نیشانەکانیان هەبوو، لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لەبارەی ئاماری پەتاکە، رایگەیاند، لە مانگی 10، دوو هەزار و 346 کەس لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون، بەشی زۆریان پەتای وەرزیی بوون و بەشەکەی دیکەش سکچوون و رشانەوە بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی 11 ژمارەکە رووی لە زیادبوون کردووە، لە یەکی مانگی 11ـەوە تاوەکو 15ـی مانگی 11، هەزار و 507 کەس لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هیچ نەخۆشێک بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانـ.ـیلەدەستنەداوە، ئەوانەشی گیانـ.ـیانلەدەستداوە نەخۆشیی دیکەیان هەبووە.

;