هەروەها جەخت لە پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان کراوەتەوە. داواشکراوە مافی پیادەکان ڕەچاو بکرێت و هاوکاری بکرێن لە پەڕینەوەیان. پێش ڕۆشتن، شۆفێران دەبێت دڵنیا بن لە باشی فڵچە، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت و تایەکان.
هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەک و تایەی سپێر لەناو ئۆتۆمبێلدا هەبن و ئامادە بن بۆ بەکارهێنان.
هەروەها داوا لە شۆفێران کراوە لە شوێنی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو دوور بکەونەوە. لە کۆتاییدا، ژمارە گرنگەکانی کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ (440)، بەرگری شارستانی (115)، فریاگوزاری تەندروستی (122)، پۆلیسی فریاکەوتن (104)، و کۆنتڕۆڵی ئاسایش (106) بیرخراونەتەوە.
