Apora Logo

پارێزگایەکی هەرێم سەرجەم موەلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت لەکاتی بڕانی کارەبا کار بکەن و کارەبا دابین بکەن

پارێزگایەکی هەرێم سەرجەم موەلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت لەکاتی بڕانی کارەبا کار بکەن و کارەبا دابین بکەن

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند، خاوەن سەرجەم موەلیدەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کێشە لەفیدەرەکانی کارەبای ناوشارەوە و هاتنی شەپۆلی سەرماوە، دەبێت کار بە موەلیدەکان بکەن.

15/11/2025

قائیمقامیەتەکە دەڵێت، ئاگادارتان دەکەینەوە کەپێشتر سەرجەمتان ئاگادارکراونەتەوە کەدەبێت لەکاتی بڕانی کارەبادا دەست بەجێ کارەبا هەڵبکەن بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسای دەبن.

جێی ئاماژەیە، پارێزگای هەڵەبجە وەک سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم کارەبای نیششتیمانی 24 کاتژمێری بۆ دابین کراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی شەپۆلی بارانبارین و سەرما گرفتێک لە کارەبای نیشتیمانی دروستبووە و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە کارەبای 24 کاتژمێری بێ بەش نەبن.

پێش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما و بەهۆی کەمیی کارەبای نیشتمانییەوە، زیاتر پشتیان بە کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەبەست.


;