دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەگەری شکستی ئەو پلانەی کە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە لە ئەنجومەنی ئاسایش دایە ئەوا سوپای ئیسرائیل پلانێک ئامادە دەکات بۆ چەکداماڵینی حەماس بە دەستپێکردنەوەی شەڕ.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، کە واشنتۆن هەوڵدەدات گواستنەوە بۆ قۆناغی داهاتووی دەستپێشخەرییەکەی خێراتر بکات، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەری.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕەشنووسی پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، وردەکاریی ئەرکەکانی ئەو هێزە نێودەوڵەتییە لەخۆدەگرێت کە ئەمریکا هەوڵی پێکهێنانی دەدات، کە بڕیارە بە هاوکاری لەگەڵ توخمەکانی پۆلیسی فەلەستین کاربکات.
بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، سوپای ئەمریکا بەدیلێک پێشکەش بکات کە لەسەر بنەمای ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ داماڵینی چەک لە حەماس ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەکاربکەوێت.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان رۆژی هەینی ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دەدات کە پشتگیری لە پلانی ئاشتی غەززە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات.
ئەمریکا و چەند هاوبەشەکانی لەوان میسر، قەتەر، سعوودیە و تورکیا، ڕۆژی هەینی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە "خێراتر بکات" لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەکە.
ئەمریکا، قەتەر، میسر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعودیە، ئەندەنوسیا، پاکستان ، ئوردن و تورکیا لە بەیاننامەیەکدا "پشتیوانی هاوبەش"ی خۆیان بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دەربڕی کە دەسەڵاتی پێکهێنانی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی دەدات، لەنێو شتەکانی دیکەدا و هیوای خۆیان دەربڕی کە "بە خێرایی" پەسەند بکرێت.
