ئامادەكردنی:- چیا جەمال
سودەكانی ئەمانەن :
1. تەندروستی هەرس باشتر دەکات: ئەو ڕیشاڵەی لە گەنمەشامیدا هەیە بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات و رێگری دەکات لە قەبزی.
٢. تەندروستی دڵ باشتر دەکات: گەنمەشامی دژە ئۆکسانی تێدایە و بە خواردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٢. وزە بە جەستە دەبەخشێت: لەبەرئەوەی گەنمەشامی کاربۆهیدراتی تێدایە، وادەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وزە بۆ جەستە دابین بکەن.
٣. تەندروستی چاو باشتر دەکات: گەنمەشامی لوتین و زیاکسانتینی تێدایە کە دژە ئۆکسێنەرن کە پێویستن بۆ تەندروستی چاو.
٤. رزگاربوون لە کێشی زیادە: لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، وادەکات دوای خواردنی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی کێش لەڕێگەی کەمکردنەوەی
کالۆری.
٥. پاراستنی تەندروستی پێست: گەنمەشامی دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی تەندروست، کە ڕێگری لە نیشانەکانی پیربوون دەکات.
٦. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە: گەنمەشامی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بۆیە خواردنی باشە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
٧. دەتپارێزێت لە کەمخوێنی: گەنمەشامی ماددەی ئاسنی تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی کە بەهۆی کەمی ئاسنەوە دروست دەبێت.
