Apora Logo

كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت

كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت.

15/11/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین لەسەرخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت، لە دواینیوەڕۆ و هەندێك شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 15 بۆ 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.


به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


به‌گوێره‌ی کەشناسی، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێك کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لەبواری کەشناسی ڕایگه‌یاندوه‌، "ڕێژەی باران زۆر زیاد دەکات لە هەندێک ناوچەو شار ئەگەری حاڵەتی نائاسایی هەیە لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاو، هەندێک شوێن بەهۆی بارانی بەخوڕ زیادکردنی ملیمەکانی بارین، بۆ سەر خاکی خۆڵی سەر زەوی، ئەگەری لافاوی گڵ شۆرین هەیە، کە دەبێتە لافاوی قوڕاو چەو زیخ بردنی بۆ پڕبونەوەی ڕیگاو پردەکان".


پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:


هەولێر: 20 پلەی سیلیزی


سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی


دهۆک: 18 پلەی سیلیزی


زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی


کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی


هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی


سۆران: 17 پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی


گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


رێژەی بارانبارین لە پارێزگاكانی هەرێم: 👇👇

;