Apora Logo

خاڵەکانی پشکنین لە دەروازەی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لابران

خاڵەکانی پشکنین لە دەروازەی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لابران

وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، سەرباز مەحموود و عەلی مەردیلی ڕایگەیاند، “لابردنی خاڵەکانی پشکنین لە چوارچێوەی سەلماندنی نیازپاکیمانە

14/11/2025

لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی متمانە و سەرکەوتنی ڕێککەوتنی ١ـی نیسانی، نێوان ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و حکومەتی کاتیی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب ڕایگەیاند، کە خاڵەکانی پشکنین لە دەروازەی هەردوو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لابراون.

وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، سەرباز مەحموود و عەلی مەردیلی ڕایگەیاند، “لابردنی خاڵەکانی پشکنین لە چوارچێوەی سەلماندنی نیازپاکیمان و هەوڵە بەردەوامەکانمانە بە ئامانجی سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان، ئەگەرچی گەمارۆی سەر هەردوو گەڕەکەکە تا ئێستاش هەیە، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر ڕێککەوتنەکان”.

مەردیلی وتیشی: “هەندێک گرووپ هەن کە پاڵپشتی دەرەکییان هەیە و هەوڵدەدەن ئەو ڕێککەوتنانە پەکبخەن و دۆخەکە بەرەو قەیران ئاڕاستە بکەن، بەڵام هێزەکانمان پابەندن بە چارەسەری سیاسیی و هیچ ڕێگەیەکی تر نابینن بۆ دەرهێنانی هەرێم لەم قەیرانانە”.

لە کۆتاییدا مەردیلی ڕایگەیاند، کە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشێکن لە شاری حەلەب، بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەو شارە ئەرکی ئەوانە، هەروەها مێزی دیالۆگ تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و بڵاوکردنەوەی بۆ سەرتاسەری سووریا.

;