تێلیگرام ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا زیاتر له 500 هه‌زار گروپ و كه‌ناڵی ئه‌په‌كه‌ی بلۆككردوه كه ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا به‌رزترین رێژه‌ی بلۆككردنه كه تۆماركرابێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی تێلیگرام بڵاویكردونه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ه‌وه تا ئێستا دو ملیۆن و 810 هه‌زار و 95 گروپ و كه‌ناڵ له به‌رنامه‌كه بلۆك كراون، هه‌روه‌ها ته‌نها ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ئه‌م مانگه 519 هه‌زار و 645 گروپ و كه‌ناڵ له به‌رنامه‌كه‌دا بلۆككران، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی كه‌ناڵ و گروپه له یه‌ك ڕۆژدا له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌دا له مانگی (شوبات/2)ی 2025ه‌وه ڕابردوه‌وه سڕاونه‌ته‌وه.
داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025دا زیاتر له 34 ملیۆن و 912 هه‌زار كه‌ناڵ و گروپ له به‌رنامه‌كه‌دا سڕاونه‌ته‌وه، كه 207 هه‌زار و 722 كه‌ناڵ و گروپیان په‌یوه‌ندیدار بون به تیرۆر.
تێلیگرام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه له ساڵی 2015دا پرۆسه‌ی چاودێریكردن سكاڵای به‌كارهێنه‌ر و چاودێریكردن له‌سه‌ر بنه‌مای فێربونی ئامێری له‌خۆگرتوه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2024دا ئه‌م هه‌وڵانه به ئامرازه‌كانی چاودێریكردن له‌سه‌ر بنه‌مای AI به‌رزكراونه‌ته‌وه .
تێلیگرام ساڵی 2013 وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بچوك ده‌ستیپێكرد و له‌و كاته‌وه بوه به پلاتفۆرمێك كه له‌ئێستادا زیاتر له 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و له لیستی 10 باشترین ئه‌پڵیكه‌یشنی دابه‌زێنراو و به‌كارهاتوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
