Apora Logo

داهاتی سلێمانی 7 ملیار کەمیکردووە

داهاتی سلێمانی 7 ملیار کەمیکردووە

داهاتی سلێمانی 7 ملیار کەمیکردووە

14/11/2025

بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، داهاتی هەفتانەی سلێمانی 7 ملیار دینار کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە.

بە پێی ماڵپەڕەکە داهاتی هەفتەی ڕابردوو، 2 ملیار و 693 ملیۆن و 653 هەزار و 975 دینار بووە و %100ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە داهاتی هەفتەی ڕابردووتر 9 ملیار و 755 ملیۆن و 629 هەزار و 495 دینار بووە و هۆکاری کەمبوونەوە بەرچاوەکەی داهاتی هەفتەی ڕابردووش بۆ پشووەکان دەگەڕێتەوە.

;