هەواڵێکی خۆش بۆ کورد لە کۆنگرسمانێکی ئەمەریکاوە
ماریلین ستوتزمان، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا:
ئەمریکا هاوبەشە کوردەکانی و هاوپەیمانەکانی تری لە سوریا لەبیر ناکات.
هەروەها سەبارەت بە ئایندەی سوریا ئەو کۆنگرسمانەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەوان پشتگیری لە سیستەمی فیدراڵی دەکەن بۆ کورد لە سوریا.
ستوتزمان، لە درێژەی لێدوانەکەی دەڵێت:
"کورد ماوەیەکی زۆرە هاوپەیمانی ئەمریکایە، ئەوانیش دۆستی ئێمەن، هەروەک دروزەکانی بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، کە هاوکات پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ دروزەکانی ئیسرائیل هەیە. بۆیە گرنگە ئەحمەد ئەلشەرع دان بە گرنگی بەشداریی کورددا بنێت و دان بەوەدا بنێت کە دروزەکان چی پێشکەش بە وڵات دەکەن.
پێویستە جۆرێک لە سیستەمی فیدراڵی لە سوریا هەبێت بۆ ئەوەی کورد بتوانێت ئیدارەی هەرێم یان خاکەکەی بکات. فیدراڵیزم لێرە لە ئەمریکا ئەزموونێکی باشە و ساڵانێکە تاقیکراوەتەوە.
ئەو ئەندامەی کۆنگرس دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسەر بانگهێشتی رێکخراوی "هاوپەیمانیی سووری - ئەمریکی بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی" یەکەم شاندی نا فەرمی ئەمەریکا بوو لەگەڵ کۆنگرسمانێکی دیکە سەردانی کردووە.
شایانی باسە، مارلین شتوتزمان ئەندامی کۆمارییەکانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نوێنەرایەتی ناوچەی سێیەمی کۆنگرێسی ویلایەتی ئیندیانا دەکات. بۆ یەکەمجار لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ بۆ ئەنجومەن هەڵبژێردرا.
