لە ڕۆژئاوا مەزڵوم عەبدی سەرپەرشتی کۆبووەەیەکی گرنگی کرد
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرەنجامەکانی دانوستان لەگەڵ دیمەشق، لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە بوو.
کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بەڕێوەچوو، کە تێیدا مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕۆهلات عەفرین ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆکرایەوە. چەند بابەتێک تاوتوێ کران، لەوانە دانوستان لەگەڵ دیمەشق و میکانیزمەکانی پێشخستنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، کە بە هەنگاوێکی ستراتیژی دادەنرێت بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری.
هەروەها بەشداربووان پێداچوونەوەیان بەو هەنگاوانە کرد کە بەم ئاراستەیە گیراونەتەبەر، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ڕێبازی کۆدەنگی و هاندانی دیمەشقیان کرد بۆ وەرگرتنی گفتوگۆ وەک بژاردەیەکی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
بەشداربووان پابەندبوونى هێزەکانى هەسەدە بە دیالۆگى نیشتیمانى وەک کاریگەرترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا دەربڕی.
هه ڕوه ها پێشوازییان له ئه نجامی کۆبوونه وه ی واشنتۆن له نێوان دۆناڵد تره مپ و سه ڕۆکی ئه مریکا ئه حمه د شەرع کرد و سڕکردنی سزاکان و کردنه وه ی که ناڵه دیپلۆماسییه کانیان به ڕه نگدانه وه ی گۆڕانکاریی ئه ڕێنی به ڕه و پاڵپشتیکردنی چاره سه ڕێکی سیاسی هه مه لایه نه به به شداری هه موو سوورییه کان زانی. هەر لە هەمان چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا ستایشی بەشداریکردنی سوریای کرد لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بەردی بناغەی ئەم هاوپەیمانییە بوون و هەرواش دەمێننەوە.
هەروەها بەشداربووان باسیان لە پرسە ناوخۆیی و پەیوەند بە خزمەتگوزارییەکان کرد و جەختیان لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی ئەدای دامودەزگا مەدەنییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەوە.
کۆبوونەوەکە بە دووپاتکردنەوەی یەکڕیزی دیدگا و بەرپرسیارێتی لە نێوان هەموو سوورییەکان بەبێ گوێدانە پاشخانی سووریا، کۆتایی هات.
