بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا باران بارین دەستپیدەکات و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەگشتی نزم دەبێتەوە، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکان (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لەکاتەکانی شەودا باران بارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکە.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێک ناوچە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە، هەر بەپێی پێشبینییەکان کاریگەری ناسەقامگیری کەشوهەو و باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی
