Apora Logo

تەنانەت دوای ڕووخانی ڕژێمیش، دیاردەی دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکان لە دێرەزۆر بەردەوامە.

تەنانەت دوای ڕووخانی ڕژێمیش، دیاردەی دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکان لە دێرەزۆر بەردەوامە.

ئازارەکانی خەڵکی دێرەزۆر بەردەوامە بەهۆی دیاردەی بەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی ماڵە مەدەنییەکان، لە دیمەنێکدا کە پراکتیکەکانی ڕژێمی پێشوو دەهێنێتە بەرچاو، بەڵام بە ڕووخساری نوێ سەر بە حکومەتی ئینتقالی لە سوریا.

12/11/2025


ئازارەکانی خەڵکی دێرەزۆر بەردەوامە بەهۆی دیاردەی بەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی ماڵە مەدەنییەکان، لە دیمەنێکدا کە پراکتیکەکانی ڕژێمی پێشوو دەهێنێتە بەرچاو، بەڵام بە ڕووخساری نوێ سەر بە حکومەتی ئینتقالی لە سوریا.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دیاردەی دەستبەسەرداگرتنی ماڵە مەدەنییەکانی دێرەزۆر، لەبەشی شارەکە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئینتقالی سوریا، بەردەوامە، لە دیمەنێکدا بیرهێنانەوەی ئەوەی کە پێشتر ڕژێمی پێشوو دەیکرد، بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن ڕووخساری نوێی سەر بە حکومەتەوە.


ڕوانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەفسەران و ئەندامانی" وەزارەتی بەرگری لە هێزەکانی حکومەتی ئینتقالی دەستیان بەسەر ماڵ و موڵک و ماڵی دێرەزۆردا گرتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نەتوانین کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنن..

 

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤیدیۆیی هاوڵاتییەکیان دەستکەوتووە، کە تیایدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە نزیکەی 10 مانگ لەمەوبەر ماڵەکەی لەلایەن ئەو لایەنەی کە ناسراوە بە "ئاسایشی گشتی" دەستی بەسەردا گیراوە، سەرەڕای ئەوەی بڕیارێکی دادوەری لەلایەن داواکاری گشتی دەرچووە و فەرمانی گەڕاندنەوەی خانووەکەی بۆ دەرکردووە.

 

ئەو هاووڵاتییە ڕوونی دەکاتەوە کە پەیوەندی بە دامەزراوە ئەمنی و ئیدارییە جیاوازەکانەوە کردووە و بێ سوود بووە و دەڵێت: "هەموو دەسەڵات دەزانێت ئەو خانووە هی منە، بەڵام ئەو پۆلیسانەی تێیدا دەژین ڕەتیدەکەینەوە بچنە دەرەوە ."

 

ڕوانگەکە ئیفادەی دیکەی دانیشتوانی شارەکەی بەڵگە کردووە، کە یەکێک لە دراوسێکانی وتی، “ خانووەکە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ناسراوە، و هەمووان دەزانن کە ئەو تلە دەرەوەی وڵات  بووە و گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ماڵەکەی، بەڵام ئەو کەسە کاریگەرەی دەستی بەسەردا گرتووە سەرەڕای چەندین تانەدان ڕەتیدەکاتەوە بڕوات.”

 

کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان پشتڕاستیکردەوە کە بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ ناکرێن و دەشڵێت: "ئێمە لەژێر نادادپەروەرییەکی ڕووندا دەژین، کەسیش ناوێرێت دەستوەردان بکات چونکە ئەو کەسەی دەستی بەسەر خانووەکەدا گرتووە کاریگەریی حکومەتی ئێستای هەیە ".



;