بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامانجی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانی کردۆتە ستراتیژی سەرەکی ناوچەیی خۆی، بەتایبەت پیش تەواوبوونی وادەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
لە کاتێکدا ئێران پەرەپێدانی توانا ئەتۆمیی و مووشەکییەکانی خێراتر دەکات، هاوکات ئیسرائیل بەردەوامە لە بەهێزکردنی بەرگرییە ناوخۆییەکانی وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو، لە بەرامبەردا، ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئێران ناوەندێکی نوێی پیتاندنی ئەتۆمی لە ناو چیای پێکەکس لە نزیک شوێنی نەتەنز دامەزراندووە، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات بچنە ناویەوە.
ئەم ڕاپۆرتانە ئەو شوێنە بە مەترسیدارترین دامەزراوەکانی پێشووی ئێران وەسف دەکەن، هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە کە تاران ئامادەیە نزیکەی دوو هەزار مووشەک بە یەکجار لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داهاتوودا هەڵبدات، ئەمەش نیگەرانییەکی بەرفراوانی لەناو ئیسرائیل‌دا دروستکردووە سەبارەت بە توانای سیستمە بەرگرییەکانی بۆ بەرگەگرتنی ئەو جۆرە هێرشانە.
حەکام ئه‌مهاز، لێكۆڵه‌ری كاروباری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به سكای نیوز-ی ڕاگه‌یاندوه، "ئامانجی ستراتیژی هاوبه‌شی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریکا ڕوخانی ڕژێمه له ئێران، شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بو بۆ ئه‌و هه‌وڵه، كه ته‌لئه‌بیب و واشنتۆن هه‌مو كارته سیاسی و سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانیان به‌كارهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن درز له نێو ئێران دروستبكه‌ن یان خه‌ڵك دژی سیستمه‌كه هان بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئیسرائیل بێ توانایە لە دەستپێکردنی هێرشی نوێ لە داهاتویەکی نزیکدا "جگە لە یەک حاڵەتی نائاسایی نه‌بێت كه ئه‌ویش بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ڕێبەری باڵای ئێرانە"، کە ئەوەش ئەگەرێکی زۆر لاوازە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی ناوخۆی ئێران.
ئه‌و توێژه‌ره باسی له‌وه‌كردوه، "تاران پلانی ئامادەی هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر بارودۆخێکی نائاسایی، ڕژێمەکەی خاوەنی میکانیزمی دەستورییە کە گەرەنتی بەردەوامبونی دەکات لە ئەگەری گیان له‌ده‌ستدان یان مردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی، ئەوەش وا دەکات ڕوخانی دوربێت لە واقیعی سیاسی و دامەزراوەیی".
توێژەرەکە ده‌ڵێت، ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران وەک “ئامانجێکی کۆن” بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانی جیۆپۆلەتیک و پەرەسەندنی پشتیوانییەکانی ڕوسیا و چین کە تاران بە پایەی سەرەکی لە هاوکێشەی هاوسەنگی هێزی نێودەوڵەتی دەزانن، کۆسپی بۆ دروست دەبێت و پشتیوانیی لۆجستی و تەکنیکی بەردەوامی بۆ دابین دەکەن.
مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ ئیسرائیل هێرشی له‌ناكاوی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی كرده‌ئامانج، له به‌رامبه‌ردا تاران وه‌ڵامی دایه‌وه و هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر تاران و دواتریش ئه‌مریكا به بۆردومانكردنی وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، فۆردر و ئیسفه‌هان به‌شداری كرد و سه‌رئه‌نجام ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا.
