Apora Logo

مەسعود بارزانی: هیوادارم هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی عێراق بخاتەوە سەر ڕێگای ڕاست

مەسعود بارزانی: هیوادارم هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی عێراق بخاتەوە سەر ڕێگای ڕاست

مەسعود بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە هیواشی خواستووە، ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر "رێچکەی دروستی خۆی.

12/11/2025

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.


لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم، كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند.


هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.



مسعود بارزانی

12ـی تشرینی دووەمی 2025

;