ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی تشرینی دووەمی 2025)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند " داوامان لە سەرجەم لیست و قەوارەو کەسایەتیەکان کردووە ئەوانەی بەشداریان لە هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمانی عێراق کردبوو، ڕیکلامی هەڵبژاردنەکانیان لە شەقام و گۆرەپان گشتییەکان لە ماوەی 30ی ڕۆژدا لاببەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو لایەنانەی شکست دەهێنن لە لابردنی ڕیکلامەکانیان، تێچووی لابردنی لەلایەن تیمی شارەوانی یان تایبەتمەندەوە وەردەگیرێن و ئەو تێچووانەش لە بڕی بیمەی لای کۆمسیۆن دەبڕدرێت".
لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆمسیۆن دەتوانێت لە ماوەی زۆرترین ماوەی دە ڕۆژدا پارەی لابردنی سەرپێچی بۆ کاندید و لایەنەکان لە بیمە ببڕێت و ئەگەر بڕی پێویست نەیگرێتەوە، ئەوا ڕێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر".
جەختیشدەکاتەوە، "ڕێنماییەکان ڕێگە بە پێشکەشکردنی سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەدەن بۆ فەرمانگەکانی هەڵبژاردن یان فەرمانگەی نیشتمانی، بەمەرجێک بە بەڵگەی بەڵگە پشتگیری بکرێن بۆ پشتڕاستکردنەوەیان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران".
