Apora Logo

سەرۆکی کۆڵۆمبیا فەرمانی ڕاگرتنی هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکا دەرکرد

سەرۆکی کۆڵۆمبیا فەرمانی ڕاگرتنی هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکا دەرکرد

سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، کە هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرێت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشەکانی واشنتۆن بۆ سەر کەشتیەکان لە دەریای کاریبی.

12/11/2025

گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا فەرمانی بەهێزەکانی ئاسایشی گشتی وڵاتەکەی کرد کە هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕابگرن تاوەکو واشنتۆن هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی لە کەنارەکانی کاریبی ڕادەگرێت.


پێترۆ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بە مێژووی هاوکاریی هەردوو وڵات لە دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کردو نوسیویەتی، شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەکان دەبێت ڕێز لە مافی مرۆڤی خەڵکی کاریبی بگرێت.


ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڵاویکردەوە: "ئەو کارەی وڵاتەکەی دژی واشنتۆن بەردەوام دەبێت، تا هێرشەکانی ئەمریکا لە دەریای کاریبی بەردەوام بێت".


لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە نیگەرانیی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کاریبی دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنانە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن.


سوپای ئەمریکا تا ئێستا لانیکەم 19 هەڵمەتی بۆ سەر ئەو کەشتیانەی ئەنجامداوەکە گومانیان لێدەکرێت بە قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە کەناراوەکانی زەریای هێمن لە ئەمریکای لاتین و بەهۆیەوە لانیکەم 76 کەس کوژراون.


بەرپرسانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، کە

گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگر له جیهاندا به ناوی "یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد"، بۆ پەیوەندیکردن بەهەشت کەشتی جەنگی و ژێردەریایی ئەتۆمیی و فڕۆکە جەنگیی ئێف 35 له ئێستادا ڕوویان کردۆتە ناوچەی کاریبی.

;