ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، پێشوازی لە بەڕێوەچوونی ئاشتیانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین، ئاماژە بەوەشدەکات، و دڵنیاین لەوەی لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامەکان دەکەن.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە کاتی خۆیدا کردەوە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە و خواستەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن بەدیبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، " کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە گەشتەکەیدا بەرەو چەسپاندنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و گەیشتن بە خواستەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ ئایندەیەکی ئاشتی و خۆشگوزەرانی دووپاتدەکاتەوە".
لە ڕۆژانی نۆ و یازدەی ئەم مانگە، عێراق دەنگدانی تایبەت و گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی ئەنجامدا، ئەمەش لە چوارچێوەی پراکتیکێکی دیموکراسی لە پڕۆسەی سیاسیدا کە لە دوای ساڵی 2003 لە ڕێگەی ڕووخانی ڕژێمی پێشووی بەعس لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە سەریهەڵدا.
