Apora Logo

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بەرامبەر بە دوێنێ دابەزینی بە خۆیەوە بینی، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

12/11/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 15 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 17 سەنت دابەزی و بە 60 دۆلار و 80 سەنت دەستاودەست کرا.


بەپێی شرۆڤەکاران، دابەزینی نرخی نەوت بە ئەگەری زۆرەوە بەردەوام نابێت و هۆکارەکەشی ئەگەری کرانەوەی حکومەتی ئەمریکایە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسایەکی بۆ پارەدارکردنی حکومەتی فیدراڵی پەسند کرد.

;