لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەو ڕەفتارەی سوپای عێراق بەرانبەر بەم گەنجە کورد پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤە و ئاڵای کوردستان هێما و ناسنامەی کوردستانە و شانازی پێوە دەکەین. هەروەها لە دەستووری عێراقی فیدراڵ و دیموکراسیدا دانی پێدانراوە، هەر بۆیە هیچ کەسێک بۆی نییە توندوتیژی بەرانبەر کەسێک بکات کە ئەم ئاڵایەی هەڵکردبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەکەدا، داوا لە لایەنە یاساییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکات، هەرچی زووە ڕێکاریی خێرا بۆ لێکۆڵینەوەی جددی لەم ڕووداوە بکرێت و کەسانی بەرپرس لەم ڕەفتارە ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و ڕێگریش لە دووبارە کردنەوەی ئەو ڕەفتارە نەشیاوە بکەن، چونکە هیچ خزمەتێکی سەقامگیری و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان ناکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، لە کاتی گەرمەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، لە نزیک قوتابخانەی ئیبن خەلدوون لە شارۆچکەی خورماتوو، گەنجێکی کورد بەھۆی ھەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقی بە چەک پەلامار درا.
