Apora Logo

محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین

محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین

محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین

11/11/2025

محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانی و ڕێزگرتن لە هەر دەرئەنجامێکی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە "قووڵ و فراوان" وەسف کرد.

لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، ئەلسادق ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە، چونکە ئەو هەڵبژاردنە بەرپرسانی داهاتووی وڵاتەکە دیاری دەکات، لەوانە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران، لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی عێراقدا.

ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی کە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، بەرپرسان و سەرکردەکانی عێراق لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا هەڵبژێردرێن و دەشڵێت: "ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین، هەروەها هەر دەرئەنجامێکی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی و ڕێزی لێدەگیرێت لەلایەن ئێمەوە".

باڵیۆزەکە جەختی لەوە کردەوە کە "پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق قووڵ و فراوانن و هیوادارین لە حکومەتی داهاتووشدا بەم شێوەیە بەردەوام بن".


;