سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆن، ئاماژە بەوە دەکات کە ١٥ ڕۆژ دوای هەڵبژاردن پێویستە سەرجەم بەربژێرە سەربەخۆکان، پارتەکان، هاوپەیمانەکان، ڕاپۆرتی دارایی بانگەشەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی کۆمسیۆن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " پێویستە هەموو لایەنە بەشداربووەکان راپۆرتی دارایی ورد پێشکەش بکەن، چاودێرییەکەی کۆمیسیۆن هەموو خەرجییەکانی بانگەشەی گرتووەتەوە، لەوانە وێنە، پۆستەر، رێکلام و خەرجییەکانی تایبەت بە چاودێرانی لایەنەکان".
"ئەم هەنگاوانە بۆ دڵنیابوونە لە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردن و رێگریکردنە لە بەکارهێنانی پارەی سیاسی بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئاراستەی دەنگدەران" ، وجەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئەو ڕاپۆرتە دەبێت زانیاریی وردی لەبارەی داهات، سەرچاوەی دارایی، جۆری خەرجییەکان و گونجانیان لەگەڵ یاسا و رێنوێنییەکان لەخۆبگرێت.
ئەم ڕاپۆرتە لە دوای ١٥ ڕۆژ لە هەڵبژاردن دەدرێتە کۆمسیۆن، و پێویستە ژمێریاری پسپۆڕیش لە دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ، راپۆرتی کۆتایی لەو بارەیەوە پێشکەش بکات،
