Apora Logo

لە سلێمانی ١١ پاڵاوتگەی نایاسایی داخران

لە سلێمانی ١١ پاڵاوتگەی نایاسایی داخران

ئاسایشی سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا ١١ پاڵاوگەی نا یاسایی داخستووە و ١٢ کەسی دەستگیرکردووە

5/11/2025

ئاسایشی سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا ١١ پاڵاوگەی نا یاسایی داخستووە و ١٢ کەسی دەستگیرکردووە


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایش سلێمانی رایگەیاند'' لە چەند رۆژی رابردوودا ١١ پاڵاوگەی نا یاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانی داخراون.''


سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو پاڵاوگانە سەرجەمیان مۆڵەتیان نییە، هەروەها ئاشکراشی کرد لەسەر هەمان تاوان ١٢ کەس دەستگیرکراون.


هەر هاوڵاتیەک یان لایەنێکی زەرەرمەند دەتوانن داوایی یاسایی لەلای دادوەر ئاسایش لەسەر ئەو پاڵاوگانەوە و ئەو کەسانەی گیراوان تۆمار بکەن.

ئەم رێوشوێنانەی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەت دوای ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانە دێت کە لە ماوەی مانگی رابردوودا لە بارەی رشتنی پاشماوەی ژهراوی سوتمەنییەوە لە نزیک گوندەکان و لە رێڕەوە ئاویەکان رێژراون و زەرەری زۆریان لە ژینگەی پارێزگای سلێمانی و کشتوکاڵ و مەڕوماڵات و سەرچاوەو رێڕەوە ئاویی و رووبارەکان داوە.  


ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ ی تشرینی دووەم دەستەی داکۆکیکار لە سروشت و موڵکی سلێمانی و رێکخراوی پاراستی ئاوی عێراق – سلێمانی و ژمارەیەک میدیاکار لەبەردەم بینایەی داواکاری گشتی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند" ئەم کارەساتە جارێکی دیکە ئەنفالکردنی کوردە و ئەمجارە بە بێدەنگی و بەدەستی خۆمان خەریکە ژینگەی خۆمان دەخەینە مەترسی و کارەساتی مرۆیی گەورەوە".



;