Apora Logo

ئەردۆغان:قۆناغی باشمان بڕیوە لە پرۆسەی ئاشتی

ئەردۆغان:قۆناغی باشمان بڕیوە لە پرۆسەی ئاشتی

بەمتمانەوە بەرەو توركیای بێ تیرۆر (مەبەستی پرۆسەی ئاشتییە لەگەڵ كورد) هەنگاو دەنێین و لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا پەرەسەندنی گرنگ رویانداوە."

5/11/2025



.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا لەبەردەم فراكسیۆنی پەرلەمانیی پارتەكەی رایگه‌یاند، بە هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی خۆمان وەكو سەرۆكی دەوڵەت و بەشداری ئازایانەی دەوڵەت باخچەلی و كاری پارتەكەمان و هەوڵەكانی دەوڵەتەكەمان، "بەمتمانەوە بەرەو توركیای بێ تیرۆر (مەبەستی پرۆسەی ئاشتییە لەگەڵ كورد) هەنگاو دەنێین و لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا پەرەسەندنی گرنگ رویانداوە."


وتیشی"دەبێت هەموان بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن. ئێمە وەكو هاوپەیمانی گەل رۆڵی خۆمان دەگێڕین، لیژنه‌ی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی په‌رله‌مانیش سەركەوتوانە ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات."


له‌باره‌ی دوایین كۆبونه‌وه‌یشیان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی، ئه‌ردۆغان وتی"لە كۆبونەوەیەكی زۆر بنیادنەرانەدا لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتیی میوانداری بەڕێزان پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجارمان كرد، تێیدا جەختمان كردوە لەسەر مەترسییە هاوبەشەكانمان، گەیشتینە قۆناغێكی نوێ لە توركیای بێ تیرۆر."

وتیشی"وەكو هاوپەیمانی گەل (ئاكەپە+ مەهەپە) سەرەتا ئامانجی توركیایەكی بێ تیرۆرو دواتریش ناوچەیەكی بێ تیرۆر بەدی دەهێنین،."



;