رێکەوتی ٤نۆڤەمبەری ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(١٠) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ٥ی نۆڤەمبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە بەرواری (٦)ی نۆڤەمبەر، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
لەم مانگەدا، زیاتر لە (٩٧٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
