کەشناسی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەی گەرماش نزیک بێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی
