Apora Logo

ڕۆما نایەوێت دیبالا بە خۆڕایی لەدەست بدات

ڕۆما نایەوێت دیبالا بە خۆڕایی لەدەست بدات

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکەی، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی، بە ئامانجی ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی یانەکەی جێنەهێڵێت.

4/11/2025

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکەی، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی، بە ئامانجی ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی یانەکەی جێنەهێڵێت.

دیبالا لە هاوینی ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی چوار وەرزە پەیوەندی بە ڕۆماوە کرد، بەڵام گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی "کۆرێری دێللۆ سپۆرت" بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ڕۆما دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە تا ساڵی 2029. یەکەم گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا ئەنجامدراوە بۆ زانینی هەڵوێستی یاریزانەکە، کە ئایا دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە یان نا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە ئارەزووی درێژەدان بە یاریکردن لە ڕۆما دەکات، چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات. بەڵام، مەرجی ئەوەی هەیە کە مووچەکەی بۆ زیاد بکرێت.

;