شاندی ئیمراڵی پەیامیکی بڵاوکردەوە و عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت: لە سەردەمێکی سەختدا سەرقاڵی پرسێکی مێژویین کە بنیادنانی ئاشتییە.
شاندی ئیمراڵی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەیان سێ کاتژمێریی خایاندوە و یەکجار ئەرێنییش بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەمپارتی عەبدوڵڵا ئۆجالان وتویەتی، ئێستا لە ڕەوشێکی سەخت و سنورداردا سەرقاڵی چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگی مێژوویین.
دەمپارتی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتویەتی، عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کە دەبێت پەیوەندی هەزار ساڵەی کورد و تورک بەهێزتر بکرێت و هەوڵ دەدەن قۆناغێکی نوێ بۆ ئاشتی پەرەپێبدەن.
دوێنی شاندێکی ئیمراڵی پاش کۆبوونەوەی 30 مانگیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکە چوونە دورگەی ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان کەوت
