Apora Logo

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتي ڕووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن

4/11/2025

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی كردەوە، ٣٠٤ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکەن، دەشڵێن، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش ڕووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ژمارەی چاودێران و ڕۆژنامەنوسانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی كە ڕووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ٣٠٤ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

دەشڵێن، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش ڕووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەکەن.

ڕاشیگەیاندبوو: ئەم ژمارەیە لەلایەن باڵیۆزەکانی حەوت وڵات و سێ پەیمانگای نێودەوڵەتییەوە ناویان تۆمارکراوە.

باس لەوەشكراوە، مانگی ڕابردوو دەستمان كرد بە بانگهێشتکردنی ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی کارتی ڕۆژنامەوانی کە ڕێگەیان پێدەدات ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن، کە بڕیارە ١١ـی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.


;