Apora Logo

بنیامین ناتانیاهۆ :هیچ هێزێکی تورکی لە کەرتی غەززە بوونی نابێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لێدەکەین

بنیامین ناتانیاهۆ :هیچ هێزێکی تورکی لە کەرتی غەززە بوونی نابێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لێدەکەین

ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی بە هیچ جۆرێک رێگە بە هیچ جۆرە هێزێکی تورکی نادەین چ مرۆیی یان عەسکەری

3/11/2025

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لەنێوان چەند وڵاتێک پێکبهێنرێت و لە غەززە جێگیر بکرێت، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن تورکیا لەو هێزە بەشداربێت.

وتیشی، هیچ هێزێکی تورکی لە کەرتی غەززە بوونی نابێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لێدەکەن.


قسەکانی ناتانیاهۆ دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حکومەت دێت، کە تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، دانوستانەکان لەبارەی بەشداریکردنی هێزە تورکییەکان لە هێزە نێودەوڵەتییەکەی غەززە کۆتایی بێت.


ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو، بزووتنەوەی حەماس سورە لەسەر رێزگرتن لە رێککەوتن، لە بەرانبەردا، هەمووان دەبینن کە مامەڵەی ئیسرائیل لەم بارەیەوە زۆر خراپە.


ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردبوو، لەم قۆناغەدا پێویستە هاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی غەززە بکەن، پاشان دەست بە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە بکەن، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ رێگریکردن لەو کارە.


جێگەی ئاماژەیە، ئیسرائیل بە گومانەوە سەیری رۆڵی ئەنکەرە دەکات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕتر دەکاتەوە و هەوڵدەدات هەڵوێستی ئەمریکا کە پاڵپشتی ئیسرائیلە بگۆڕێت، بەتایبەتی لە سۆنگەی ئەو پەیوەندییەی ئەنکەرە بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماسەوە هەیەتی.


;