Apora Logo

مارک ساڤایە کۆمێنتی هەیە لەسەر رێکەوتنە ئاویەکەی نێوان عێراق و تورکیا

مارک ساڤایە کۆمێنتی هەیە لەسەر رێکەوتنە ئاویەکەی نێوان عێراق و تورکیا

مارک سفایە رای گەیاندوە"ڕێککەوتنەکە بریتی بووە لە بەردانەوەی بڕی دیاریکراوی ئاوی تورکیا، لەگەڵ ئەوەی عێراق تیشکی خستۆتە سەر بەڕێوەبردنی ئاو و بەکارهێنانی کاریگەرانەی".

3/11/2025

 



ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی لە نێوان عێراق و تورکیا کرد کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتدایە.


لە بەیاننامە فەرمییەکەدا کە مارک سفایە رای گەیاندوە"ڕێککەوتنەکە بریتی بووە لە بەردانەوەی بڕی دیاریکراوی ئاوی تورکیا، لەگەڵ ئەوەی عێراق تیشکی خستۆتە سەر بەڕێوەبردنی ئاو و بەکارهێنانی کاریگەرانەی".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو ڕێککەوتنە ڕێگە بە کۆمپانیا تورکییەکان دەدات دەستیان بە پرۆژەکانی دروستکردنی بەنداو و بەڕێوەبردنی ئاو بگات، ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ کارا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی ساڵانە".


جەختیشی کردەوە کە "ئەم ڕێککەوتنە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکانی هەرێم و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان، کە پێویستن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی کە بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە".

هەروەها ئەمریکا جەختی لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق و خەڵکەکەی لە پێناوی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر و پاراستنی ژینگەی پاوەجێ.



;