عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن مەحاڵە تا ئەو کاتەی کە بەردەوام بن لە پشتیوانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
خانمەیی وتی: ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا بنەڕەتییە نەک تاکتیکی و هێز چارەسەرە، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران ڕاستی قسەکانی ئیمام خومەینی پشتڕاست دەکەنەوە کاتێک وتی: بە هەموو دەنگتان هاوار بکەن دژی ئەمریکا".
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئەمریکییەکان هەندێک جار دەڵێن ئامادەین هاوکاری ئێران لەگەڵ ئێران بکەن، بەڵام تا ئەو کاتەی کە بەردەوام بن لە پاڵپشتی ئیسرائیل و پاراستنی بنکە سەربازییەکانیان و دەستوەردان لە ناوچەکە، هاوکاری ناکرێ.
