بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
